وێنهی جەستە و پەیوەندی بەگێچەڵی ئەلیكترۆنی
Abstract
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییەلە زانینی ئاستی پەسەندكراوی وێنای جەستە و ئاستی گێچەڵی ئەلیكترۆنی لەلای نمونەی توێژینەوەكە بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها زانینی پەیوەندی لە نێوان وێنای جەستەو گێچەڵی ئەلیكترۆنی وە ئاشكرا كردنی جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە وێنای جەستەو بەپێی هەندێ گۆراوی دیمۆگرافی ( ڕەگەز، كاتژمێری بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەش) بە هەمان شێوە زانینی جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە گۆڕاوی گیچەڵی ئەلیكترۆنی و گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی(ڕەگەز،كاتژمیری بەكارهینانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەش)، رێبازی توێژینەوەی وەسفی پەیوەندی بەکارهێنراوە چونکە لەگەڵ سروشتی توێژینەوەکە دەگونجێت، كۆمەڵگای توێژینەوەكە بریتیبوو لە (1150) خوێندكار، نمونەی توێژینەوەکە بریتی بوو لە (150) خوێندکار لە زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتی پەروەردە، پێوانەی (وێنای جەستە) لەلایەن ( (فیض الله،٢٠٢٣) و پێوانەی گێچەڵی ئەلیکترۆنی لەلایەن(حمدامین، ٢٠٢٢) بونیاد نراوە، ئامرازی توێژینەوەکە دوای دەرهێنانی تایبەتمەندییە سایكۆمەترییەكانی راستگۆیی و جێگیری دابەشکرا بەسەر نمونەی توێژینەوەکە، هەگبەی ئاماری (SPSS) بەکارهێنراوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامەکان و شیکردنەوەی داتاکان تەكنیكە ئامارییەكانی(ناوەند و لادانی پێوەری،ئەزمونی تائی بۆ یەك گرووپی سەربەخۆ، ئەنۆڤا، هاوكێشەی پەیوەندی پیرسن) وە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە دەركەوت خوێندكارانی فاكەڵتی پەروەردە وێنای جەستەیان لا پەسەندە، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت بە گوێرەی وێنای جەستەو گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی (ڕەگەز، كاتژمێری بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بەش). ئاستی گێچەڵی ئەلیكترۆنی لای نمونەی توێژینەوەكە بەرزە، و جیاوازی بەڵگەداری ئاماری بەدیناكرێت لە گێچەڵی ئەلیكترۆنی و گۆڕاوە دیمۆگرافییەكانی (ڕەگەز، كاتژمێری بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بەش). لە كۆتایدا لە ژێر ڕۆشنای ئەنجامەكاندا چەند ڕاسپاردەو پێشنیارێك خڕانە ڕوو.
Fields of Study & Subjects
Media and Digital Communication
Electron and X-Ray Spectroscopy Techniques
Information Society and Technology Trends
Publication details
- Journal / source
- Koya University Journal of Humanities and Social Sciences
- Volume
- 9
- Issue
- 1
- Pages
- 155–166
- Publication date
- 8 March 2026
- Language
- CKB