دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ دروستکردنی بەنداوی بچووک و کۆکردنەوەی ئاوی باران لە ناوەندی قەزای خانەقین

Read full text
Authors: دیار جوهر جەعفەر, سەریاز ساڵح حوسێن, فرمێسک ڕەشید عەبدوڵا
Cited by: 0
References: 1

Abstract

لە ڕووی گۆڕانكارييه‌ ئاووهه‌واييه‌كانی جیهانەوە، ناوەندی قەزای خانەقین وەک زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ڕووبەڕووی کێشەی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو بووەتەوە. ئەم کێشەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و کشتوکاڵی ناوچەکە هەیە. بەهۆی دروستکردنی به‌نداوه‌ گەورەکان لەسەر ڕووباری دیجلە و کاریگەریەکانی گۆڕانکاری ئاووهەوا ، ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی قه‌يرانى كه‌م ئاويى بووەتەوە.ئەم توێژینەوەیە بە هۆکارێکی گرنگ بۆ دیاریکردنی شوێنە گونجاوەکان بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران و دروستکردنی بەنداوی بچووک لە ناوەندی قەزای خانەقین ئەنجام دراوە. لەم تویژینەوەیەدا ڕێبازی شیکاری پشتبەستوو بە چەند پێوه‌رێك(Multi-Criteria Analysis) لەگەڵ تەکنیکەکانی GIS و RS وە Model Builder لە ArcGIS 10.8بۆ دۆزینەوەی کۆکردنەوەی ئاوی باران Rain Water Harvest(RWH)بەکارهێنراوە،کە لە چوار هەنگاو پێکهاتووە: هەڵبژاردنی پێوەرە گونجاوەکان، پۆلێنکردنی گونجاو بۆ هەر پێوەرێک، شیکردنەوەی جوگرافی بۆ دروستکردنی نەخشەی گونجاوی، و ناسینەوەی شوێنەکە.پێنج فاکتەری سەرەکی وەک لێژيى زەوی، قووڵيى ئاوی ڕۆیشتووی سەرزەوی، بەکارهێنانی زەوی، پێکهاتەی خاک، و ئاوڕێژی زەوی وەک بنەماکانی هەڵسەنگاندن بەکارهاتوون. ئەنجامەکان دەریانخستووە دیاری کردنی شوێنی گۆنجاو بۆ دروست کردنی بەنداوی بچوک و کۆکردنەوەی ئاوی باران لە ناوەندی قەزای خانەقین . سێ خاڵی دیاریکراو کە لەم ناوچانەدا دۆزراونەتەوە،ئەونیش خاڵەکانی (١٤، ١٦،٢٢) ن کە دەتوانن بڕێکی گۆنجاو لە ئاوی باران کۆبکەنەوە و یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ناوچەکە بدەن. ئەم توێژینەوەیە ئامرازێکی کاریگەر و پێویستە بۆ پلاندانەرانی ناوچەکە، بۆ بەڕیوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچە وشک و نیمچەوشکەکانی وەک خانەقین.

Fields of Study & Subjects

Environmental and Agricultural Sciences Irrigation Practices and Water Management Groundwater and Watershed Analysis

Publication details

Journal / source
Koya University Journal of Humanities and Social Sciences
Volume
9
Issue
1
Pages
94–103
Publication date
26 February 2026
Language
CKB