بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
Abstract
پوختە بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگەری و مۆدێرنیتە. هاوکات تیشک دەخەینە سەر ئەو رەخنە ریشەییانەی ئاراستەی هزری لیبڕاڵی دەکات لە پەیوەندی بە لاهوتی سیاسی و قۆناغە مێژووییەکان یان پانتایی سەنتەری گۆڕاو لەسەر بەرهەمهێنانی شەرعیەت. توخمە سەرەکییەکانی هزری شمیت لەمەڕ سیاسەت، لە دەوری "ئاوارتە (الاستثناء)" و " سەروەری" و "بڕیار" دەخولێتەوە، ئاست و پێگەی ئەم تێرمانە لە پێناسەکردنی دەوڵەت و شوێنگەی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و هتد، رەسەنبوونی بواری سیاسی نمایان دەکات. لاهوتی سیاسی لە رونگەی شمیت وەک خاڵی بەرانبەری بانگەشەی بەعەقڵانیکردن و بەدونیاییکردنی دەوڵەتی مۆدێرن بە ژێربونیاد ناوزەد دەکەین و توێژینەوەکە ئەم تێزە بەکاردێنێت بۆ تێگەیشتن لە جێکەوتی پرۆسسی بەلاهوتیکردنەوەی سیاسەتی هاوچەرخ و بانگەشە بنەڕەتییەکانی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان خەمساردی و بێزاری لە دیموکراسی و سیستەمی نوێنەرایەتی و بەئابووریکردنی بواری سیاسی لەلایەک و دەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و گوتاری مافی گەردوونی مرۆڤ و ئاپۆڕای خۆپێشاندان وەک جۆرێک لە سرووتی لاهوتی کە بە سەربونیاد ناودێرکراوە.
Fields of Study & Subjects
Political Theology and Sovereignty
Hannah Arendt's Political Philosophy
Philosophy and Social Theory
Publication details
- Journal / source
- Zanco Journal of Humanity Sciences
- Volume
- 30
- Issue
- SpA.
- Pages
- 74–105
- Publication date
- 15 February 2026
- Language
- CKB