چۆنێتیی ئامادەکردنی تاک بۆ ملکەچبوون بە ویستی گشتی: شیکارییەک بۆ ئامانجە سیاسییەکانی پەروەردە لای ڕوسۆ
Abstract
پوختە ژان ژاک ڕوسۆ وەکو یەکێک لە فەیلەسوفە کاریگەر و پێشەنگەکانی سەردەمی ڕوشنگەری و گرێبەستی کومەڵایەتی، هەوڵیداوە بنەمای دروستکردنی دەوڵەتێکی یەکسان و بەهێز دابنێت. گرێبەستی کومەڵایەتی ڕوسۆ تەنها رویەکی دراوەکەیە، ڕویەکەی تر پەروەردەی ئێمیلە، ئەوەی یەکەم، رویە سیاسیەکەی دەوڵەتە و هی دووەم رووە پەروەردەییەکەیە. بو ئەوەی گرێبەستێکی کومەڵایەتی بەهێز هەبێت، ئەوا پێویستە پەروەردەیەکی باش هەبێت. پروسەی گورینی تاک بو هاوڵاتی، بناغەی دروستکردنی دەوڵەتێکی بەهێزە، واتە پابەندیەکانی تاک بە ویستی گشتی و بون بە هاوڵاتیەکی نیشتیمانپەروەر و خاوەن ئەخلاق، دەبێتە هوی بەهێزی دەوڵەت و گرێبەستی کومەڵایەتی. پابەندبونی هاوڵاتیان بە ویستی گشتی بە مانای ویستی هەموان ناهێت، بەڵکو دەستبەرداربونە لە ویستە کەسیەکان، لە ئەنجامی وازهێنان لە ویستی کەسی، ویستی گشتی دروست دەبێت. هەموو ئەمانە بەرئەنجامی پەروەردەیەکی باشن، کە ڕوسۆ لە پەرتوکی ئێمیل بناغەکانی دەکێشێت. هەروەها بنەمای دروستبونی ئازادی بە ویستی گشتیەوە گرێدراوە، چونکە روسۆ پێی وایە کە پابەندبونی تەنها ئارەزویەکی کەسی، کویلایەتییە، بەڵام پابەندبون بە ویستی گستی، ئازادییە. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لەسەر بنەمای میتودی شیکاری بە دوای وەڵامی پرسیارێک دەگەرێین کە پروسەی گورینی تاک بو هاوڵاتی چون دەکرێت؟ ئەم تویژینەوەیە پشت بە تیوری گرێبەستی کومەڵایەتی دەبەستێت و لە کوکردنەوەی داتا و زانیاری پشت بە دەستنوسەکانی ڕوسۆ و گوڤارە زانستیەکان و لێکولەرانی بواری گرێبەستی کومەڵایەتی دەبەستێت. کلیلە وشە: ڕوسۆ، فەلسەفەی سیاسی، گرێبەستی کومەڵایەتی، ویستی گشتی، پەروەردە و ئەخلاق.
Fields of Study & Subjects
Rousseau and Enlightenment Thought
Political Philosophy and Ethics
Critical Theory and Political Philosophy
Publication details
- Journal / source
- Zanco Journal of Humanity Sciences
- Volume
- 30
- Issue
- SpA.
- Pages
- 106–120
- Publication date
- 15 February 2026
- Language
- CKB