Sovereignty and the Right to Self-Determination within the Framework of International Peace and Security: Iraq as a Case Study

Read full text
Authors: Parwez Rahim Qader, Hiwa Majid Khalil
Cited by: 0

Abstract

بوونی سیستەمێکی دیموکراسی بۆ نەتەوەکان و ڕێزگرتن لە کەمینەکان بووەتە بەشێک لە مافەکانی مرۆڤ. ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات نیشان بدات کە چۆن سەروەری و مافی دیاریکردن چارەنووس وەکوو دوو بنەمای بەرکار لە ئاستی نێودەوڵەتی و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لە چوارچێوەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا یەکتری هەموار و هاوسەنگ دەکەنەوە. ئەم توێژينەوەیە دیراسەیەکی وردی نێوان سەروەری و مافی دیاریکردنی چارەنووس دەکات و دواتریش کێشە و ململانێکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاستەوخۆ لەبەر ڕۆشنایی ئەم کێشەزایە تاوتوێ دەکات، بە جۆریک کە دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە گۆڕانکاری لەو دوو چەمکە یاخود بنەمای سەروەری دەوڵەتان و مافی دیاریکردنی چارەنووس لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هەیە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵیزم و دیموکراسی تەوافوقی و هەروەها بەکەڵک وەرگرتن لە بڕیار و بەڵگەنامە و ڕێسا و یاساکانی نێودەوڵەتی لە سەردەمی بە جیهانیبووندا، کار بۆ سنووردارکردنی ئەو سەروەرییەی عێراق بکات.

Fields of Study & Subjects

International Law and Human Rights Global Peace and Security Dynamics Post-Soviet Geopolitical Dynamics

Publication details

Journal / source
Zanco Journal of Humanity Sciences
Volume
30
Issue
SpA.
Pages
195–215
Publication date
15 February 2026
Language
CKB