ئامراز و جۆرەکانی جیهانگیری ئابوری
Abstract
لە دەیان ساڵی ڕابردوودا جیهانگیری ئابوری بووەتە یەکێک لە هێزە کاریگەرەکان، کە جیهانی مۆدێرنی داڕشتووە. بەجۆرێک ئاماژەیە بۆ زیادبوونی یەکگرتنی ئابورییە نیشتمانییەکان لە ڕێگەی لابردنی بەربەستەکانی بەردەم بازرگانی و وەبەرهێنان و ڕۆیشتنی سەرمایە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بازاڕێکی جیهانی. ئەم گۆڕانکارییە ڕێگەی بە کاڵا، خزمەتگوزاری، کار و سەرمایە داوە کە ئازادانەتر لە جاران لە سنوورەکاندا بجوڵێن، لە ئەنجامدا زنجیرە بەرهەمهێنانی نێودەوڵەتی و سیستەمی دارایی یەکگرتوو سەرهەڵدەدات. ئاڵۆزی و پەرەسەندنی خێرای ئەم دیاردەیە پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵتری کۆمەڵناسی و تیۆری هەیە لە میکانیزمە بنەڕەتییەکانی. ئەم توێژینەوەیە لە ڕوانگەی کۆمەڵناسیەوە لە جیهانگیری ئابوری دەکۆڵێتەوە، بە سوودوەرگرتن لە تیۆری پێکهاتەیی ئەنتۆنی گیدنز و چەمکە گرنگەکەی پاڵەپەستۆی کات-فەزا. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی ئامرازە سەرەکییەکان و جۆرەکانی جیهانگیری ئابوری. لە ئەنجامیشدا دەگاتە ئەوەی جیهانگیری ئابووری لە کاتێکدا کە بەشدارە لە گەشەسەندنی ئابوری و پەیوەندیکردن، بەتایبەتی لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەکاندا، بەڵام نایەکسانی جیهانیش چڕتر دەکاتەوە، پیشەسازییە ناوخۆییەکان کز دەکات و بەشداری لە کێشەدروستکردنی ژینگەیی و سیاسیی جددی دەکات.
Fields of Study & Subjects
Globalization
Economics
and Policies
International Business and FDI
Global Political and Economic Relations
Publication details
- Journal / source
- Journal of University of Human Development
- Volume
- 12
- Issue
- 1
- Pages
- 57–63
- Publication date
- 14 January 2026