دابه‌شبوونی شوێنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگه‌یی له شاری خورماڵ
Abstract
شاری خورماڵ ناوه‌ندی قه‌زای خورماڵه و ده‌كه‌وێته باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕووبه‌ری شاره‌كه (3.3كم2)، له‌م ناوچه‌یه‌دا پێداویستی دانیشتوان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌گشتی و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌رده‌وام له زیادبووندایه، هه‌ر بۆیه ئامانجی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ڕوونكردنه‌وه‌ی جۆر‌و شێوازی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان و توانستی دابه‌شبوونیانه له ڕووی شوێنی و وه‌زیفیانه‌وه. توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه دابه‌شبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌كه‌كان به شێوه و ڕێژه‌ی جیاواز بووه، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه دیاریكراوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خپێدانه به پێی داتاكانی ساڵی (2024)، ڕووبه‌ری خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان له ناوچه‌ی توێژینه‌وه بریتییه له (208176م2)، كه ده‌كاته (6.29%)ی کۆی ڕووبەری سنووری شارەوانی شاره‌كه، گه‌وره‌ترین پشك بۆ خزمه‌تگوزاری خۆشگوزه‌رانییه به ڕووبه‌ری (136157م2)، كه دەکاتە (4.12%)، و پاشان خزمه‌تگوزاری فێركاری به ڕووبەری (33842م2)، كه دەکاتە ڕێژەی (1.02%) هاتووه، دواتر خزمه‌تگوزاری ئایینی به ڕووبه‌ری (33493م2)، كه دەکاتە ڕێژەی (1.01)، و پاشان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی کەمترین ڕووبەری بەرکەوتووە کە بریتییە له (4684م2)، كه دەکاتە ڕێژەی (0.14%)ی کۆی ڕووبەری شارەکە. ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی گرنگە لە تێگەیشتن لە ڕەوشی ئێستا و پلاندانان بۆ داهاتووی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌شاره‌كه. له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا داوا له لایه‌نی به‌رپرس كراوه كه ماسته‌ر پلانێكی نوێ بۆ ئاینده‌ی شاره‌كه دابنرێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی كه تێیدا ڕووبه‌ری گونجاو بۆ هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك دیاری بكرێت.
Fields of Study & Subjects
Crime Patterns and Interventions
Bullying
Victimization
and Aggression
Sexual Assault and Victimization Studies
Publication details
- Journal / source
- Journal of University of Human Development
- Volume
- 12
- Issue
- 1
- Pages
- 77–88
- Publication date
- 25 January 2026
- Language
- FA