پراکتیزکردنی ئیتکی ڕۆژنامەنووانی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا لەنێو کۆمەڵی کوردەواری لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێدا
Abstract
پوختە:ڕۆژنامەنووسانی کۆمەڵی کوردەواری لە بەڕێوەبردنی کاری مەیدانی و پراکتیزەکردنی ڕۆژنامەگەریدا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە، بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا سەبارەت بە پراکتیزە کردنی بەما ئیتکیەکانی ڕۆژنامەنووانی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا لەنێو کۆمەڵی کوردەواری لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێدا. جگە لەوەش پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و گەشەکردنی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان ئاستەنگی زیاتری بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسان دروستکردووە کە لەم بوارانەدا کاردەکەن. لەم چوارچێوەیەدا پرەنسیپە ئەخلاقییەکان لە بواری ڕۆژنامەگەری و پراکتیزکردنی گرنگی زیاتری بەخۆوە بینیوە. بەم پێیە ئەم لێکۆڵینەوەیە بەدواداچوون بۆ پرنسیپەکانی ئیتک لە سەردەمی دیجیتاڵی و پراکتیکەکانی ڕۆژنامەنووسان لەنێو کۆمەڵی کوردەواری بەتایبەت لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێدا دەکات. لێکۆڵینەوەکە لە پراکتیزەی بنەمای ئیتکیەکانی ڕۆژنامەنووسان، ئئیتک لە سەردەمی دیجیتاڵیدا، ڕووماڵی هەواڵ، ڕۆژنامەگەری لە ناوچە قەیراناوییەکان و ئەو کیشە وگرفتە ئیتکیانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵی کوردەواری دەبنەوە، دەکۆڵێتەوە و شیکاری بۆ دەکات. ئەم توێژینەوەیە ڕێبازێکی چۆنایەتیی گرتەبەر، کەڵک وەرگرتن لە پرسیارە کراوەکان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی قووڵ لەگەڵ نۆ ڕۆژنامەنووس کە خاوەنی ئەزموونی بەرفراوانیان لە بواری ڕۆژنامەگەریدا هەیە لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێ لە نێو کۆمەڵی کوردەواری. دەڕئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئاماژە بە کاریگەریی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان دەکەن، بەتایبەتی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و سۆشیال میدیا، لەسەر سەرچاوەی هەواڵ، ڕووماڵکردنی هەواڵ و پراکتیزە ئیتکیەکان لە بەرەکانی شەڕ و ناوچە ململانێییەکان، ئەمەش ئاستەنگی بەرچاو بۆ ڕۆژنامەنووسانی مەیدانی دروست کردووە. بەتایبەت ڕۆژنامەنووسانی نێو کۆمەڵی کوردەواری کە بەدەست کەمی ئەزموونی جێبەجێکردنی بنەما ئیتکیەکانەوە دەناڵێنن. بۆیە پێویستە لەم دوخەدا ڕاهێنانی چڕوپڕ بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرنسیپ وکۆدە ئیتکیەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بە کردەوە لە چوارچیوەی کاری مەیدانی رۆژنامەنوسان.
Fields of Study & Subjects
Journalism and Media Studies
News Media Framing and Political Communication
Media and Digital Communication
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 March 2026
- Language
- CKB