فاكتهرهكانی زهمینهسازی و كۆرتهیهك دهربارهی رهوتی میژوویی دهرچوونی گۆڤاری كهركوك
Abstract
ئەم توێژینەوەیە بەدواداچوون بۆ ئەو پاشخانە مێژوویی و سیاسییە و ئەو فاکتەرانە دەکات کە وایکرد گۆڤاری کەرکوک لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستان دەربچێت . بە ئامانجی خستنەڕوو وگوزارشتکردن لە نەهامەتی و ئازاری کوردانی ئاوارەبووی کەرکوک و بڵاوبوونەوەیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن و بەعسکردن لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە. تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گۆڤارەکە لە بەڵگەنامەکردنی واقیعی کارەساتباری کورد لە کەرکوک و ناوچەجێناکۆکەکان،لەچوار چێوەی هەوڵەکانی گروپێک لە ڕووناکبیرانی کەرکوک و بەپاڵپشتی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک و، بە هاوکاری لیژنەی باڵای ئاوارەکان، وەک سەکۆیەکی میدیایی و ڕۆشنبیری گرنگ بۆ بەڵگەنامەکردنی کارەساتەکان و پاراستنی ناسنامەی کوردایەتی شارەکە. هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لە ڕۆڵی گۆڤاری کەرکوک دەکرێت وەک ئامرازێک بۆ هۆشیاری سیاسی و ڕۆشنگەری کولتووری، بەشداری نووسەران و ڕۆشنبیران لە ئاشکراکردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس و گەیاندنیان بە ڕای گشتی و بنیاتنانی هۆشیارییەکی دەستەجەمعی کە بەرەنگاری هەوڵەکانی سڕینەوەی ناسنامەی کورد دەبێتەوە.هاودەم بەردەوام بوونی گۆڤارەکە لەمیانی ساڵانی(١٩٩٩-٢٠١٣).ئاماژەیەکی مێژوویی و سیاسی و میدیایی بۆ چاودێریکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەرکوک ڕوودەدەن، لە هەمان کاتدا شیکردنەوەی ئامانجەکانی و ئەو هۆکارانەی کە بەشداربوون لە پەرەسەندن و بەردەوامبوونیدا.
Fields of Study & Subjects
Middle East Politics and Society
Politics and Conflicts in Afghanistan
Pakistan
and Middle East
Memory
violence
and history
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 January 2026