سیمانتیکی چوارچێوەیی پێشناوەکان، وەک بەڵگەیەک لە تێپەڕاندنی شیکاری ڕستەییدا
Abstract
لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندە چەمکییەکەی توخمە زمانییەکان، فرە ئاڕاستەیی دەخوازێت. بەو واتایەی دەبێت، هەموو جەمسەرە پەیوەندیدارە جیاوازەکانی تایبەت بەو توخمانە لەبەرچاوبگیرێن، تاوەکو فراوانترین مەودا بۆ یەکەکان بڕەخسێنرێت. ئەم لێکۆڵینەوەیە بەدواداچوون بۆ بوارە سیمانتیکییەکەی پێشناوەکانی زمانی کوردی لە پەیوەست بە یەکێک لە تیۆرییە نوێیەکانی زمانەوانی، کە تیۆریی سیمانتیکی چوارچێوەیی ناو قوتابخانەی زانستی زمانی درکپێکردنە، دەکات. هەربۆیە ناونیشانی لێکۆڵینەوەکە بۆ (سیمانتیکی چوارچێوەیی پێشناوەکان وەک بەڵگەیەک لە تێپەڕاندنی شیکاری ڕستەییدا) تەرخانکراوە. بۆ ئەمەیش پەیوەندییەکانی نێوان پێشناوەکان و بەکارهێنانیان لە ڕوانگەی داڕشتەی کۆزانیاریی چەمکییانەی خودی پێشناوەکانەوە دەخاتەڕوو. لەکاتێکدا بەهۆی لێکدانەوە باوەکانەوە، پێشناوەکان زیاتر وەک ئامڕازێکی پەیوەندیداری سینتاکسی و ڕۆڵە دیاریکراوە واتاییەکانیانەوە، دەخەنەڕوو، بەڵام لێکدانەوەکانی سیمانتیکی چوارچێوەیی پێشناوەکان لە فراوانترین مەودایدا، سەرجەم ئەو ڕۆڵە واتاییانەی پێشناوەکان دەنوێنێت، کە لە بەکارهێنانە جیاواز و هەمەجۆرەکاندا هەیانە. لێکۆڵینەوەکە کار لەسەر هەردوو لایەنی پوختە(Profile) و بنەمای (Base)ی پێشناوەکان لەڕوانگەی تیۆری سیمانتیکی چوارچێوەیی(Frame Semantics)ەوە دەکات. بۆ ئەمەیش ڕۆڵ و پەیوەندییە سروشتییەکانیان لە چوارچێوەیەکی سیمانتیکیی دیاریکراودا دەخاتەڕوو. بە درێژایی لێکۆڵینەوەکە کارایی پێشناوەکان بەهۆی توانای بەردەوامیان لە چوارچێوە جیاوازەکاندا و بە نمونەی پێویستی زمانی کوردییەوە ڕووندەکرێتەوە. ئەنجامەکەیشی ئەوە دەگەیەنێت، کە مامەڵەی دروستی پێشناوەکان، لە ئەزمون و مامەڵەی جیاوازی مرۆڤەکانەوە دێت و لەگەڵ بەکارهێنانە جیاوازەکانیدا یەکیگرتووە. ئەمەیش جەخت لەسەر مۆدێلێکی بنەمادار بۆ بەکارهێنانیان دەکاتەوە.
Fields of Study & Subjects
Syntax
Semantics
Linguistic Variation
linguistics and terminology studies
Categorization
perception
and language
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 January 2026