بەکۆمەڵایەتیبوونى ئاخاوتنى منداڵن لە زمانى کوردیدا (ناوو ناوى کردار بە نمونە)

Read full text
Authors: ساکار عەبدوڵا حەسەن, بێستون عەلی
Cited by: 0

Abstract

پوختەتوێژینەوەکە ناونیشانی بەکۆمەڵایەتیبوونی ئاخاوتنی منداڵ لە زمانی کوردیدا ناو و )ناوی کردار بە نموونە) بۆ دانراوە، لە دوو بەش پێکهاتووە.زمان وەک تایبەتمەندییەکى مرۆڤ کە لە گرنگترین بوونەوەرەکانى سەرزەوییە، منداڵیش وەک پارێزەرى زمان لە داهاتوودا، جێگەى سەرنج و لێکۆڵینەوەى زانایان بووە لە زانستى زماندا، زمانى منداڵ لە ئەو بابەتانەن کە گرنگى‌و بایەخى تایبەتییان پێدراوە، زمانى منداڵ لە ڕوانگەى زانستى زمانەوە لە تەمەنێکى دیاریکراودا (بەتایبەت ئەو تەمەنەى کە تێیدا منداڵ دەتوانێت وشە سەرەتاییەکانى فێرببێت)، بابەتێکە کە زانستى جیاواز پێوەى پەیوەستن، وەک زانستەکانى کۆمەڵناسى ودەروونناسى و مرۆڤناسى و تەنانەت زیندەناسیش، هەر بۆیە ئەم بابەتە وەک بابەتێکى کۆزانستى، یاخود نێوان زانستییە.ئەو پرسیارانەی کە وروژێنراوە وەک: زمان کارلێکى کۆمەڵایەتى مرۆڤە لەگەڵ دەوروبەرو کۆمەڵگە بەڵام کارلێکەکەی لە ڕووی زمانەوە چییە، منداڵیش هەر لە کۆرپەلەییەوە بەشدارە لە ئەم پرۆسەى کارلێکەو بەڵام بەشێوازو قۆناغى جیاوازدا دەڕوات چۆن؟ بازنەکانی تەمەن لە فێربوونی کرداردا جیاوازیان چییە، ئەمەو چەند پرسیاری تر کراوە، و لە کۆتایدا بە چەند ئەنجامێكی زانستی گەیشتووین وەک: منداڵ، سەرەتاکانى بە هەندێک ئاماژەو کاردانەوە (گریان، پێکەنین، قیژەو هاوار،جوڵاندنى دەمولێو، دەست و...هتد)دەستپێدەکات و و دواتر بە پەرەپێدانى تواناکان و لێهاتوویى و کارلێککردن لەگەڵ ئەوانى تردا (بەتایبەت ئەندامانى خێزان و تایبەتتر دایک) لە ژینگە کۆمەڵایەتییەکەى خۆیداو لە ڕێگەى پرۆسەى بەکۆمەڵایەتیبوونەوە کاردانەوەکانى بۆ فێربوونى وشە دەگۆڕێت‌و دواتر زانیارى زمانەوانى و ڕێساکانى زمانێکى دیاریکراو (زمانى دایک) بەدەستدەهێنێت.وشە سەرەکییەکان: (بەکۆمەڵایەتیبوون، زمان وەرگرتن، جوڵەوئاماژەکردن، وشەفێربوون).

Fields of Study & Subjects

Language Development and Disorders Language and Culture Cultural and Sociopolitical Studies

Publication details

Journal / source
Aran Journal of Language and Humanities
Volume
2
Issue
1
Publication date
20 January 2026