دابەشبوونی جوگرافی باخچەی گشتی و پارکەکان لە شاری چەمچەماڵ
Abstract
خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی بە یەکێک لەو خزمەتگوزاریانە دادەنرێت کە شار پێشکەشی دانیشتوانەکەی دەکات، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشکەوتنی مرڤدا هەیە بە تایبەتی لە ڕووی دەرونی و گەشەکردنی بیرو هۆشی دانیشتوان، ناوچەی توێژینەوە باس لە دابەشبوونی خزمەتگوزاری باخچەی گشتی و پارکەکان دەکات لەسەر ئاستی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون، بە تایبەتی دوای زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و زۆری خواست لەسەر ئەم خزمەتگوزاریە ، ئامانجی توێژینەوەکە نیشاندانی خزمەتگوزاری باخچەو پارکەکانە لە شاری چەمچەماڵ و گونجاندنیان لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان، وە توێژینەوەکە گرنگی بە دەرخستنی ئاستی ئەم خزمەتگوزاریە داوە، هەروەها نیشاندانی کێشەی توێژینەوەکە کە خۆی لە ناڕیکی دابەشبوونی خزمەتگوزاری باخچەی گشتی و پارکەکان لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان دەبینێتەوە، ئەمە سەرەڕای بەکارهێنانی میتۆدی شیکاری و وەسفی لەگەڵ نیشاندنی داتا و زانیاریەکان لەسەر نەخشە بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیاریە جوگرافیەکان (GIS)، وە بەکارهێنانی ئاراستەی دووری و نزیکترین دراوسێ، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەکە بۆ پێنج باسی جیاواز دابەشکراوە، باسی یەکەم (ناساندنی ناوچەی توێژینە و زاراوەی تایبەتەکان)، هەروەها باسی دووەم (دابەشبوونی باخچەو پارکەکان لەسەر ئاستی گەڕەکەکان)، باسی سێیەم (شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان دانیشتوان و خزمەتگوزاری باخچەو پارکەکان) باسی چوارەم (ئاراستەی دابەشبوونی باخچەی گشتی و پارکەکان)، باسی پێنجەم (شێوازی دابەشبوونی خزمەتگوزاری باخچەی گشتی و پارکەکان)، لە کۆتایدا توێژینەوەکە بەو دەرئەنجامە گەشتووە کە جیاوازی لە دابەشبوونی خزمەتگوزاری باخچە و پارکەکان لە ناوچەی توێژینەوە بەدی دەکرێت، ئەمە سەرەڕای ناڕێکی ئەم خزمەتگوزاریە لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان بە تایبەتی لە هەندێک لە گەڕەکەکاندا، لەبەرئەوە توێژینەوەکە پێشنیار دەکات کە گرنگی زیاتر بەم جۆرە خزمەتگوزاریانە بدرێت لە ناوچەکەدا، وە کارپێکردنی لە لایەنی پەیوەندیدار و پلاندانەران و پەرەپێدانی شار و شارستانیەت.
Fields of Study & Subjects
Urban Arborization and Environmental Studies
Urban Green Space and Health
Urban Planning and Landscape Design
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 February 2026
- Language
- CKB