شیکردنەوەی چەندیەتی ئاماژە جیۆمۆرفییەکانی مەترسی چالاکییە مۆرفۆتەکتۆنییەکان بۆ ئاوزێڵەکانی سەرکەپکان و قەشان لە قەزای ڕانیە
Abstract
پرۆسەی چالاکی مۆرفۆتەکتۆنییەکان کاریگەرى زۆریان هەیە لەسەر سیستەمی دۆڵى ڕووبارەکان، شکان و چەماوەکان، هۆکارى ڕاستەخۆن لە ناهاوسەنگی ئاوزێڵەکان. ئەم توێژینەوەیە جەخت لەسەر کێشەی ئاماژەی جیۆمۆرفی چالاکییە مۆرفۆتەکتۆنییەکان دەکات بە بەکارهێنانی ڕێبازى چەندیەتی و تەکنەلۆژیای نوێ لەپرۆگرامی (ArcGis) و زانستی (Rs) و فایلى (DEM12.5). ئامانج لەم توێژینەوەیە شیکردنەوەى چەندایەتی مەترسى چالاکى مۆڕفۆتەکتۆنى هەر دوو ئاوزێڵى (سەرکەپکان و قەشان)ە لە قەزاى ڕانیە بەکارهێنانی هاوکێشەى ئاماژە جیۆمۆرفییەکان. بەهاى هاوكۆلكەی هیپسۆمەتری ئاوزێڵى سەرکەپکان و قەشان بەدواى یەکدا دەگاتە (0.5)، (0.4) لە قۆناغی جیۆمۆرفی پێگەیشتندان و چالاکى تەکتۆنى تیاندا مامناوەندە، لەڕووى ئاماژەى هۆکارى ناهاوسەنگى ئاوزێڵى سەرکەپکان چالاکى تەکتۆنى لاى ڕاست بەرزە و لادانى ڕووباری سەرەکی بەرەو لاى چەپ، بەڵام ئاوزێڵى قەشان بەپێچەوانەوە چالاکى تەکتۆنى بەرز لە لاى چەپ لادانى ڕووباری سەرەکی بەرەو لاى ڕاست. هەروەها بەپێى ئاماژەى هۆکارى هاوسەنگى تۆبۆگرافی چالاکى تەکتۆنى ئاوزێڵەکان مامناوەندن ئاوێڵى سەرکەپکان و قەشان بەهاکانیان دەگاتە (0.4) ، (0.3). بەپێى ئاماژەى شێوەى ئاوزێڵ ئاوزێڵى قەشان بەهاکەى دەگاتە (2.65) چالاکى تەکتۆنى مامناوەند و ئاوزێڵى سەرکەپکانیش بەهاکەى دەگاتە (4.72) چالاکى تەکتۆنى تیایدا بەرزە، دەرئەنجامى پۆلێنی ڕێژەیی کۆتای ئاماژە جیۆمۆرفییەکان ئاوزێڵەکان لە چوارچێوەى چالاکی تەکتۆنی بەرزدان چونکە ناوچەى توێژینەوە یەکێکە لە ناوچە چالاکەکان لە ڕووى تەکتۆنییەوە نزیکە لە شوێنى پێکدادانی پلێتی عەرەبی و ئێرانی.
Fields of Study & Subjects
Geography and Environmental Studies
Groundwater and Watershed Analysis
Hydrology and Sediment Transport Processes
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 February 2026
- Language
- CKB