پەسنکردنی ستراتیژیی زمانیی لە تاوانناسییدا
Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌شێكه له پێداویستییه‌كانی تێزی دكتۆرا، به ناونیشانی (پەسنکردنی ستراتیژی زمانیی لە تاوانناسییدا)، توێژینه‌وه‌كه له بواری زمانه‌وانیی دادوه‌رییدایه و هه‌وڵێكه بۆ شیكردنه‌وه و تێڕوانینی زمانیی له چوارچێوەی یاسادا، تێگەیشتنە لە چۆنییەتی بەدەستهێنان و به‌كاربردنی زمان به‌مه‌به‌ستی دروستبوونی كرده‌ی په‌یوه‌ندیگرتن لە جیهانی ڕاستەقینەدا، ئەمەش بە دیاریكردنی ستراتیژی زمانیی و جۆر و چه‌شنه‌كانی دەبێت، به‌مه‌به‌ستی ڕێڕۆشنیی و ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان زمان‌ناسی و تاوانناسیدا و بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵی یه‌كتبڕی نێوان زمانه‌وانی و تاوانناسیی، له‌گه‌ڵ هەڵبژاردن و هه‌ڵاوێركردنی هێمای زمانیی، له دروستبوونی تاوانه زمانییه‌كاندا، به‌و پێیه‌ی له‌هه‌موو چه‌شنه ده‌قێکدا به‌ڵگه‌ی زمانیی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه زاره‌کیی یان نازاره‌كیی بێت، له‌ئه‌نجامی ڕه‌فتاری زمانیی بۆ شاردنه‌وه و گۆنه‌كردنی ڕاستییه‌كان دروستده‌بن. له‌ڕێگه‌ی وردبوونه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی زمانییه‌وه، یارمەتی شیکردنەوەی بەڵگەی زمانیی دەدات لە ئه‌نجامدانی تاواندا، چونكه زمان لە چوارچێوەی یاساییدا بۆ بەڵگە شیکاریی دەکات.هەرچەندە جیاوازیی ڕەگەزيی لە فره‌جاریی درۆکردندا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ژن و پیاو جۆرە جیاوازەکانی درۆ به‌كارده‌هێنن, جگە لەوەش پیاوان لە ژنان زیاتر ئامادەن فێڵ بەکاربهێنن.
Fields of Study & Subjects
Language
Metaphor
and Cognition
Narrative Theory and Analysis
Legal processes and jurisprudence
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 March 2026
- Language
- FA