شیکردنەوەی بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی ڕووبەری چێندراوی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان لە قەزای شارباژێڕ

Read full text
Authors: هۆگر احمدشوان ئاغاباوە, عطا حمەلاو حمەیوسف
Cited by: 0

Abstract

قەزای شارباژێڕ یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی. ئەم توێژینەوەیە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە شیکردنەوەی بارودۆخی بەروبوومە کێڵگەییەکانی قەزاکە لە ماوەی ساڵانی (2014 تا 2023) و بەروبوومی باخداری لە ساڵی (2023)، بە تیشک خستنەسەر گۆڕانکارییەکانی ڕووبەر و بەرهەمی جۆرە سەرەکییەکانی بەروبوومی کێڵگەیی. ئەنجامەکانی توێژینەوە لەسەر بنەمای داتای ساڵانی (2014-2023) دەری دەخەن کە تێکڕای ڕووبەری چێندراو بە بەروبوومی کێڵگەیی لە قەزاکە (19868.6) دۆنم بووە. بەروبوومی دانەوێڵەیی وەک (گەنم و جۆ) ڕێژەی68.4% ئەم ڕووبەرەی داگیر کردووە بە کۆی ڕووبەری (13582.8)دۆنم. بەروبوومی سەوزەمەنی بە ڕێژەی26.5% و ڕووبەری (5274.6) دۆنم پلەی دووەمی هەیە. بەروبوومی پاقلەمەنی بە ڕووبەری (602.1) دۆنم (3%) و بەروبوومی سەلکداری بە ڕووبەری (246.4) دۆنم (1.2%) و ئالیکی بە ڕووبەری (162.7) دۆنم ( 0.8% ) پلەکانی دواتریان هەیە، سەبارەت بە بەروبوومی باخداری ڕووبەری (18559) دۆنمی لە ساڵی (2023) پێکهێناوە لە ناوچەی توێژینەوە. توێژینەوەکە پێمان دەڵێت کە بەروبوومی دانەوێڵەیی کاریگەری و ڕووبەری سەرەکی لە کشتوکاڵی قەزاکەدا هەیە، بە تایبەت لە ناحیەی گاپیڵۆن. گەرمبوونی ئاووهەوا، ناڕێکی بارانبارین، بەرزی نرخی کەرەستەی وەک تۆو و پەین، کەمی پشتیوانی دارایی، و هاوردەکردنی بەروبووم لە وڵاتانی دراوسێ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان هەبووە لەسەر گۆڕانکارییەکانی ڕووبەر و بەرهەمی هەریەک لە جۆرە بەروبوومەکانی قەزاکە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە پێشنیاری چەند ڕاسپاردەیەکی کارپێکراوی کردووە لە نێویاندا پشتیوانی زیاتر لە لایەن حکومەت بۆ جوتیاران لە ڕێگەی دابینکردنی تۆو و پەینی باش و پشتیوانی لە نرخ و باشترکردنی سیستمی ئاودان و دامەزراندنی پیشەسازی وەک کارگەی دروستکردنی ئالیک بۆ زیادکردنی بەهای بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و زیادکردنی داهاتی جوتیاران.

Fields of Study & Subjects

Agricultural economics and policies Climate change impacts on agriculture Agriculture and Biological Studies

Publication details

Journal / source
Aran Journal of Language and Humanities
Volume
2
Issue
1
Publication date
1 March 2026
Language
CKB