نواندنی كارتۆگرافی هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی پرۆسه‌ی ڕاماڵینی ئاویی له ئاوزێڵی دێوانه به بەکارهێنانی مۆدێلی گاڤریلۆڤیك (EPM)
Abstract
ئامانج لەم توێژینەوەیە نواندنی كارتۆگرافی هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی پرۆسه‌ی ڕاماڵینی ئاوییە لەئاوزێڵی بەنداوی دێوانه، به پراكتیزەكردنی مۆدێڵی (EPM)، لەگەڵ دیاریكردنی ئاستەكانی ڕاماڵین و ڕادەی مەترسییان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی توێژینەوەكە مۆدێڵی (EPM) به‌كارهاتووه، لەگەڵ ئەوەشدا چەند پرۆگرام و تەكنیك و داتایەك به‌كارهاتووه، لەوانە پرۆگرامی (Arc Map GIS) به به‌كارهێنانی فایلی مۆدێڵی بەرزی و نزمی (m12.5DEM) و تەكنیكی (Remote Sensing) و وێنەی مانگە دەستكردەكان (Landsat8).بە مەبەستی بەدەستهێنانی نەخشەی پێشبینیكراوی ڕاماڵینی خاک لە ئاوزێڵی دێوانه و دەرهێنانی پەیوەندی شوێنی نێوان نه‌خشه‌ی ڕاماڵینی خاک به‌پێی مۆدێلی جافرۆلۆفیك(EPM) و نه‌خشه‌ی پله‌كانی لێژی لە ژێر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوە، توێژینەوەکە دەریخستووە ڕاماڵینی پێشبینیكراوی بەپێی مۆدێلی (EPM) لە ئاستی مه‌تری لاواز لە نێوان (51 - 500م3/کم2ساڵ) دەست پێدەکات تاوەکو ئاستی مه‌ترسی كاره‌سات زیاتر له (20000 م3/کم2/ساڵ). به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر لە نیوەی ئاوزێڵه‌كه لە ژێر ئاستی مەترسیی ناوه‌نده، به‌شێوه‌یه‌ك ڕاماڵینی خاك لە به‌شه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا زیاتره. بە پێچەوانەوە، ڕاماڵینی خاك لە ناوچه‌كانی ناوه‌راستی ئاوزێڵه‌كه لاوازترە.سەبارەت بە پەیوەندی شوێنی نێوان ڕاماڵین و لێژایی، دەرکەوت کە پەیوەندی نێوانیان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە، واتە ڕاماڵین زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی پلەی لێژیی، به شێوه‌یه‌ك ڕووبەرەکەی كه‌م دەکات لە گەڵ زیاد بوونی پله‌ی لێژی به شێوه‌یه‌كی پله پله‌یی. بۆنمونه له پۆلی لێژی نێوان(0 - 2) پلە, ڕووبه‌ره‌كه‌ی (248.41)یه كه له(41.03%)ی كۆی ڕووبه‌ری پۆلی یه‌كه‌م پێك دهێنێت. به‌ڵام له پۆلی لێژی(16- 29,9)پله. ڕووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات به(49.73 كم2), واتا له (8.21%)ی كۆی ڕووبه‌ری پۆلی چواره‌م. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ناوچه شاخاویی و لێژاییه زۆر به‌رزه‌كان. ئه‌ستوری خاكی زۆر كه‌مه یان نییه له هه‌ندێك ناوچه‌دا. بۆیه به‌زیاد بوونی لێژی له لوتكه‌ی چیاكاندا ڕاماڵینی ئاویی كه‌م ده‌كات.
Fields of Study & Subjects
Groundwater and Watershed Analysis
Flood Risk Assessment and Management
Hydrology and Watershed Management Studies
Publication details
- Journal / source
- Aran Journal of Language and Humanities
- Volume
- 2
- Issue
- 1
- Publication date
- 1 March 2026
- Language
- CKB