ڕۆڵی ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان لە ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەكان

Read full text
Authors: Mohammed H. Karim, Omer Ahmad Ramadan
Cited by: 0
References: 1

Abstract

پوخته‌ ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ زانینی ڕۆڵ و ئاستی ناساندنی تاوانەكانی جینۆساید بەرامبەر ئێزیدییەكان لە باشووری كوردستان لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكاندا، هەروەها خستنەڕووی ئاستی پیشەییبوونی ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕووماڵکردنی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە باشوری کوردستاندا و دەستنیشانكردنی هەوڵەكانی ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان سەبارەت بە دروستكردنی ڕایگشتی سەبارەت بە جینۆسایدكردنی ئێزیدیییەكان. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی (وەسفی)یە ئامرازی راپێوی بەكارهێنراوە، لە رێگەی گۆگڵ فۆڕمەوە، وە‌ک ئامرازێک بۆ زانینی تێڕوانینی مامۆستایانی زانكۆ لە بەشەكانی (ڕاگەیاندن، پەیوەندییە گشتییەكان، كۆمەڵناسی، یاسا، زانستە سیاسییەکان و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی) زانكۆی سلێمانی، بەشەكانی (ڕاگه‌یاندن، كۆمه‌ڵناسی، یاسا و زانستە سیاسیەکان و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)ی زانكۆی سەڵاحەددین/ هەولێر، بەشەكانی (ته‌كنیكی میدیا و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازارگه‌ڕی)ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەشی تەكنیكی میدیای زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، كە ژمارەیان (203) مامۆستا بووە. گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانیش كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ پێیگه‌یشتووه‌ بریتین له:‌ زۆرینەی مشتی توێژینەوەكە بۆ زیاتر ئاگاداربوون و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی جینۆسایدی ئێزیدییەكان سەكۆكانی سۆشیال میدیا بەكاردێنن، دواتر تەلەڤزیۆن ئینجا ڕۆژنامەی ئەلیكترۆنییە كوردییەكان، بەشێوەیەكی گشتی ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان زانیاری پێویستییان سەبارەت بە پرۆسەی جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان بڵاوكردۆتەوە و بایەخیان بۆ تاوانەكە هەبووە، بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان هۆكارەكانی پشت جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكانیان ڕوون نەكردۆتەوە، تەنها هەواڵ و زانیارییەكانیان گواستۆتەوە و بە قوڵی نەچوونەتە ناو دۆسیەكە، بەشێك لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان بوونەتە ئامرازێك لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەریی بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، لە رێگەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەتایبەتی لەلایەن بەشێك لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییەكان، هەروەها بڵاوكرنەوەیان بەچەند زمانێك یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی جینۆسایدی ئێزیدییەكان بە جیهان بناسێنن، ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان بەشێكیان توانیویانە ڕایگشتی ناوخۆ سەبارەت بە جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان پێكبهێنن. کلیلە وشەکان: ڕۆڵ - ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان- جینۆساید – ئێزیدییەكان

Fields of Study & Subjects

Journalism and Media Studies Media Discourse and Social Analysis News Media Framing and Political Communication

Publication details

Journal / source
Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences
Volume
6
Issue
1
Publication date
8 March 2026
Language
CKB