Artificial Intelligence and its role in increasing the viewership of news programs on Kurdish television channels
Abstract
پوختە ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له زانینى ڕۆڵی زیره‌كى ده‌ستكرد له زيادكردنى تةماشاكردنى به‌رنامه هه‌واڵیيه‌كان له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنیيه كوردیيه‌كاندا. ئه‌م توێژینه‌وه‌ی له جۆرى توێژینه‌وه وه‌صفیه‌كانه، تیایدا میتۆدى ڕوو پێ‌و به‌كارهاتووه، بۆ ڕووپێوكردنى سامپڵێك له پسپۆڕانى میدیا له هه‌رێمى كوردستان. كه مامۆستایانى به‌شه‌كانى ڕاگه‌یاندنى زانكۆ حوكومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌ى گه‌مارۆدانى گشتگیروه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها توێژینەوەكه پشتی بە شێوازى چه‌ندێتى بەستووە به‌مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیار و ئامانجه‌كانى توێژینه‌وه‌كه. گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانیش كه توێژینه‌وه‌كه پێى گه‌یشتووه بریتین له : (به پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه زیره‌كى ده‌ستكرد ده‌توانێت خێرایی كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى بۆ به‌رنامه‌هه‌واڵیه‌كان زیاتر بكات و پرۆسه‌ى به‌ره‌هه‌مهێنان خێراتر بكات، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت خیرایی كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌رهه‌مهێنان هۆكارێكى گرنگن بۆ زیادكردنى ته‌ماشاكردن و مانه‌وه‌ى بینه‌ر به‌دیار به‌رنامه‌هه‌واڵیه‌كانه‌وه، به پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ئەزموونێکی بینراوی باشتر پێشکەش به ته‌ماشاكه‌ر بكات، بەجۆرێک زیرەکی دەستکرد پاڵپشت و هاندەر دەبێت بۆ ئاشنایی زیاتر و دروستکردنی ئەزمونی باش و کارایی میدیاکار لەنێو کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکاندا، بەشێوەیەک رەنگدانەوەی لەسەر روخسار و ناوەرۆکی پەیامەکان هەبێت، به پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه زیره‌كى ده‌ستكرد ده‌توانێت کوالێتی کارتێکەرە دەنگی و وێنەییەکان لە بەرنامە هەواڵییەکاندا بەرزتر بکاتەوە. كلیله وشه: زیره‌كى ده‌ستكرد، رۆڵ، زیادكردنى ته‌ماشاكردن ، به‌رنامه هه‌واڵیيه‌كان، كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كان.
Fields of Study & Subjects
Media and Digital Communication
Journalism and Media Studies
News Media Framing and Political Communication
Publication details
- Journal / source
- Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences
- Volume
- 6
- Issue
- 1
- Publication date
- 4 March 2026
- Language
- CKB