تێمای عیشق لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا

Read full text
Authors: سەیوان بیبانی
Cited by: 0

Abstract

لە تێکستی عیرفانیدا عیشقی مەجازی خۆشەویستیەکی لە ڕادەبەدەرە، پەیوەستە بە تاکەکەسێکی تایبەت، تەواوی نیگا و گرنگی پێدانی عاشق بۆ مەعشوقەکەیەتی، بە جۆرێکە عاشق جگە لە مەعشوق هیچ کەسێکی تر نابینێت و ئارەزوو و ئاواتی تەنها گەیشتنە بە یار، جگە لەوە بە هیچ شێکی تر رازی نابێت. یەکێک لە گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی مێژووی ئەدەبیاتی جیهانی بابەتی عیشقە، چونکە لەگەڵ دەرکەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی لە دایک بووە، هەندێکیان تا ئێستا لە هزری مرۆڤایەتی ماوەنەتەوە و بەردەوام لە ناو ئەدەبیاتدا دەنووسرێنەوە.دەکرێت بڵێین هیچ ئەدەبیاتێکی جیهانی بێبەش نەبووە لەبابەتی عیشق جا راستەقینەبێت یا مەجازی بێت،عەلی حەریری وەکو شاعیرێکی کلاسیکی کوردی لە مەبەستەکانی عیشقدا شوێنێکی گرنگی لە دیوانەکەیدا پڕکردۆتەوە، سەردەستەی شاعیرانی سەردمی خۆی بووە، باسی دووری و سوتان لەناو عیشق دەکات. ئەم بابەتە جێگای بایەخە،چونکە گرنگی تایبەتی هەیە لە بواری گرێدانی رۆح بە جەستەوە، ئەمەش تێمەیەکی گرنگە لە ناو ئەدەب و عیشقدا، هەروەها گرنگی تێمای عیشق لە شیعری کلاسیکی و شیعرەکانی حەریری دەخاتە روو، چونکە عیشق و شیعر دووهەستی لێک دانەبڕاون. قۆناغەکانی عیشق لە شیعرە کوردیەکانی عەلی حەریری لە چوار چێوەی دیوانەکەیدا دەخەینە ڕوو، کە شوێنی تایبەتی لە شیعری کلاسیکی کوردیدا هەیە.

Fields of Study & Subjects

Poetry Analysis and Criticism Turkish Literature and Culture Islamic Thought and Society Studies

Publication details

Journal / source
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
Volume
1
Issue
66
Pages
82–100
Publication date
1 March 2026
Language
CKB