ڕەهەندی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا (یاریی زمانی ) بە نموونە

Read full text
Authors: فوئاد صالح
Cited by: 0

Abstract

زمانەوانیی پەروەردەیی وەکو زانستێکی نوێی تایبەت بە بواری فێرکردنی زمان، بە جۆرێک گرنگی بە هەڵبژاردنی پڕۆگرامەکانی فێرکردنی زمان داوە، کە بتوانێت توانستی بەکارهێنانی زمان بۆ فێرخواز فەراهەبکات، ئەم گرنگیدانەش وای کردووە، بیر لە پیادەکردنی ڕێبازی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا بکرێتەوە، لەم ڕووەوە ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە ((ڕەهەندی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا (یاریی زمانی) بە نموونە)) بۆ قسەکردن لەسەر چەند تەوەرێکی ئەم بابەتە تەرخانکراوە، بۆیە لە سەرەتادا باس لە پەیوەندی زمانەوانیی پەروەردەیی بە پراگماتیک و میکانزمەکانی زمانەوانیی پەروەردەیی لە پڕۆسەی فێرکردنی زماندا کراوە، پاشان باس لە سودەکانی پراگماتیک و گرنگی توانستی پراگماتیکی و تەکنیکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم توانستە لەپۆلدا کراوە، لە کۆتا تەوەریشدا لێکدانەوە بۆ ڕەهەندە پراگماتیکییەکان لە بونیادی یارییە زمانییەکان و ئامانج و سود و پێوەرەکانی هەڵبژاردنی ئەم یارییانە و ڕۆڵیان لە گەشەدان بە کارامەییە سەرەکییەکانی زمان کراوە، لەکۆتاییشدا ئەو ئەنجامانە خراونەتەڕوو، کە لە توێژینەوەکەدا بەدەستهاتوون.

Fields of Study & Subjects

Narrative Theory and Analysis Linguistics and Discourse Analysis Syntax Semantics Linguistic Variation

Publication details

Journal / source
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
Volume
1
Issue
66
Pages
117–139
Publication date
1 March 2026
Language
CKB