کۆمەڵناسی میدیایی لای پییەر بۆردیۆ

Read full text
Authors: هێمن شوانى, عەمار نجم الدین
Cited by: 0
References: 1

Abstract

لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا، میدیا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەى لە پێکهێنانی ئاستى تێگەیشتنمان لە جیهان و شوناسی کۆمەڵایەتی دەبینێت. ئەم توێژینەوەیە بە وردی روانگەی کۆمەڵناسی فەرەنسی پییەر بۆردیۆ لەسەر کۆمەڵناسی میدیایی و چۆنیەتی کاریگەریی هەژموونی سیمبولی لە داڕشتنی وێنەی کۆمەڵایەتیدا شیدەکاتەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە. ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە بریتیە لە شیکردنەوەی چەمکە سەرەکییەکانی بۆردیۆ سەبارەت بە میدیا، وەک "خێرایی"، "توندوتیژیی ڕەمزی یان هێمایی"، "لێکچوونی میدیاکان"، "دەستکاریکردنی زمان و چەمکەکان" و "شاردنەوەی زانیارییەکان"، هەروەها خستنەڕووی ڕەخنەکانی بۆردیۆ لەسەر ڕۆڵی میدیا لە دروستکردنی فێڵی گومڕاکردن بەتایبەت تەلەڤزیۆن. توێژینەوەکە پشتى بە ڕێبازی شیکاریی تیۆری (Theoretical Analysis) بەستووە، بە قووڵی کارە سەرەکییەکانی بۆردیۆی شیکردووەتەوە بەتایبەت کتێبى (تەلەڤزیۆن و میکانیزمەکانی یاریکردنی بە عەقڵ) و، بۆچوونەکانی بەگشتى لە چوارچێوەی میدیای هاوچەرخدا هەڵسەنگاندووە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە گەیشتۆتە کۆمەڵێک ئەنجامى گرنگ، کە بریتی بوون لە: میدیا وەک کایەیەکی دەسەڵات کار دەکات و هەژموونی سیمبولی دەسەپێنێت؛ چەمکەکانی هابیتوس و سەرمایە ڕۆڵی سەرەکییان لە داڕشتنی وێنەی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانیدا هەیە؛ تەلەڤزیۆن وەک میکانیزمێکی کارا بۆ دەستکاریکردنی بیروبۆچوون و شێواندنی واقیع بەکار دێت؛ خێرایی و پێشبڕکێ لە میدیادا وردبینی کەم دەکەنەوە و دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕووکەش و ناڕاست. هەروەها، بۆچوونەکانی بۆردیۆ هێشتا بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی میدیای دیجیتاڵی و شەڕی زانیارییەکان زۆر گونجاو و بەسوودن. ئەمەش پێویستی بە هۆشیارییەکی میدیایی بەهێزە بۆ پاراستنی بیرکردنەوەی سەربەخۆ.

Fields of Study & Subjects

Cultural Social and Media Studies Cultural Studies and Postmodernism Mediatization and Communication for Social Change

Publication details

Journal / source
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
Volume
1
Issue
66
Pages
63–81
Publication date
1 March 2026
Language
CKB