پێگەی زمانی كوردی له قوتابخانه ناكوردییەكانی شاری هه ولێر قوتابخانەی “سریانی و توركمانی’’ به نموونه
Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌ژێر ناونیشانی( پێگه‌ی زمانی كوردی له قوتابخانه ناكوردییهكانی پارێزگای هه‌ولێر توركمانی و سریانی به‌نموونه)دایه، كه هه‌ڵێنجراوی نامه‌ی ماسته‌ری به‌شی زمانی كوردی له‌ژێر هه‌مان ناونیشان، كهمهبهستێكه بۆ زانین و به‌دواداچوونی پێگه‌ی زمانی كوردی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و زمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له‌قوتابخانه‌كاندا، له‌و قوتابخانانه‌ی كه زمانی كوردی زمانی دووه‌مه، واته زمانی زگماك(دایك) زمانی كوردی نیه، چونكه زمانی كوردی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌شاری هه‌ولێر هه‌یه، زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتورییه به‌پێی به‌كارهێنانی تاكه‌كان ده‌بێت كه له‌كوێ و چۆن پێویستیان پێی ده‌بێت، و ئاستی زانین و تێگه‌یشتنیان له‌چ قۆناغێكدایه، گرنگی و شێواز‌و ڕه‌فتاریان تاچ ڕاده‌یه‌ك توركمان و ئاشورییه‌كان پلانی زمانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ركراوه، به‌بێ هیچ توانه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان و پارێزگاری كردنیان وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌زمانی. زمانی كوردی لای تروكمان و سریانییه‌كان زمانی دووه‌مه، وزمانی یه‌كه‌م(دایك، زگماك) نییه، ئه‌م بابه‌ته له‌نێوه‌نده جیهانییه‌كان بابه‌تێكی زیندووه‌و قسه‌ی له‌سه‌ركراوه، چونكه تێگه‌یشتن له كێشه‌و گرفتی كه‌مینه‌كان و ده‌ستنیشانكردنیان ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌مه واده‌كات په‌روه‌رده‌و زمان زیاتر گه‌شه‌كردن به‌خۆوه ببینن.
Fields of Study & Subjects
Language and Culture
Architecture and Cultural Influences
Linguistic and Sociocultural Studies
Publication details
- Journal / source
- گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
- Issue
- 65
- Publication date
- 15 January 2026