کێلە نەخشێنراوەکانی گوندی داوودیە و دۆڵەدزێ سەدەی ١٧ – ١٨ (ز) توێژینەوەیەكی مەیدانیی شیكاریی ه

Read full text
Authors: ئەبوبەكر قاسم, زیاد ئەحمەد
Cited by: 0

Abstract

گۆرستانەکانی داودیە و دۆڵە دزێ دەکەونە سنوری قەزایی پشدەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، گۆرستانی داودیە (شێخ فەرخ) یشی پێدەڵێن دەکەوێتە گوندی داودیە کەرتی کشتوکاڵی (٢٢) سەر بە ناحیەی هەڵشۆیە بەدووری (٥کم) لە باکوری ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ . گۆرستانی دۆڵە دزێ دەکەوێتە گوندی دۆڵە دزێ کەرتی کشتوکاڵی (٣٧) سەر بە ناحیەی هەڵشۆیە بە دووری (١٢کم) دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەڵاتی شاری قەڵادزێ. ئەم گۆرستانانە ژمارەیەکی زۆر گۆری تێدایە نێژراوە، بەشێکی کەمی گۆرەکانی نەخشێنراون. مێژووی ئەم گۆرستانە بە ڕوونی نازانرێت، لەبەر نەبوونی هیچ سەرچاوە وبەڵگەی مێژووی دەربارەی گۆرستانەکە، بۆ زانینی مێژووی گۆرستانەکە پشت بەو نەخش و هێمایانە دە بەستین کە لەسەر بەردی کێلەکان نەخشێنراون، بوونی نەخشی وێنەی دەمانچەیەک لەسەر یەکێک لە کێلەکان بۆ جۆری سەرەتای سەرهەڵدانی دروستکردنی دەمانچە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست بەدیاری کراوی ساڵی(١٤٤٦ز) . وە جۆری ئەو دەمانچەیەیی لەسەر کێلی یەکێک لە گۆڕەکانی گۆرستانی داودیە کێشراوە و هاوشێوەی لە مۆزەخانەی شاری زاخۆ پارێزراوە مێژووەکەی بۆسەدەی (١٧زا) دەگەڕێتەوە. لەم توێژینەوەیە شەن وکەوی تەواوی بابەتەکان کراوە بۆسەرجەم نەخش و نووسین سەر کێلە گۆرەکان کە لە پێشدا بە شێوەی زانستی بڵاونەکراوەتەوە، نووسراوی سەر یەکێک لە کێلەکان بۆ مەبەستی ئایینی نووسراوە تایبەتە بە ئاینی ئسلام، نەخش وجوانکاری سەر کێلەکانی ئەو گۆرستانانە پێکهاتووە لە نەخشی ئەندازیی بازنە، سێگۆسە، لاکيشە و چوار گۆشە وئەستێرەی پرشنگدار و نەخشی ڕووکی لە جۆراو وجۆر لەگەڵ وێنەی ئامێرەکانی جەنگی کۆن وەکو خەنجەر، شمشێر و دەمانچەی باروت.

Fields of Study & Subjects

Wildlife Ecology and Conservation Animal Ecology and Behavior Studies Avian ecology and behavior

Publication details

Journal / source
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
Issue
65
Pages
144–161
Publication date
15 January 2026