پەند وەک هونەری ئاخاوتن و ڕازیکردن درامای “کەوەکانی قەرەچووغ” بە نموونە

Read full text
Authors: شاخەوان یەحیا
Cited by: 0

Abstract

ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی پەندی پێشینانی وەک ئامرازێکی کاریگەری ڕازیکردن و پەرەپێدانی هونەری ئاخاوتن، لە زنجیرە درامای ''کەوەکانی قەرەچووغ'' دەخاتە ڕوو. بە شیکردنەوەی پەندەکان لە دایالۆگە سینارییۆییەکاندا، دەریدەخات، کە پەند بە شێوەیەکی هونەری و پڕاگماتیکی بەکارهاتووە، کە تێیدا پەیوەندییەکی نزیکی لە نێوان زمانەوانیی و کارلێکی کۆمەڵایەتیدا دروستکردووە پەندەکان وەک ڕێگایەکی کلتوری کاریان کردووە بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆ و گەیاندنی پەیامە کۆمەڵایەتییەکان، لە کاتێکدا بە باشترین شێوە نەریت و بەهای مرۆڤایەتتان پاراستووە. توێژینەوەکە لە پێشەکییەکەوە دەست پێدەکات کە تێیدا بابەتەکە دەناسێنرێت و پێویستی توێژینەوەکە ڕوون دەکرێتەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی هەندێک لە توێژینەوە پێشووەکان لەم بوارەدا. پاشان پێناسەی پەند و پەیوەندییەکەی بە زمانەوانیی دەکرێت، و دیالۆگ وەک جۆرێکی تایبەتی ئاخاوتن ڕووندەکرێتەوە، هەروەها هونەری ڕازیکردن لە ئاخاوتن باسدەکرێت، کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پەند هەیە، بەڵام پێویستی بە هاوبەشی و لەبەرچاوگرتنی دەوروبەری کۆمەڵایەتی و کلتوری هەیە، کە لە توێژینەوەکە ڕونکراوەتەوە. لە کۆتاییدا، بە شیکردنەوەی دایالۆگەکان و نیشاندانی ڕۆڵی پەند لە ناویاندا، دەریخستووە کە پەند بە شێوەیەکی کاریگەر بەکارهاتووە بۆ جڵەوکردنی بیر و ڕەفتاری گویگر

Fields of Study & Subjects

Linguistics and Discourse Analysis Language Discourse Communication Strategies Language and Culture

Publication details

Journal / source
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
Issue
65
Pages
69–87
Publication date
15 January 2026