تایبەتمەندییەکانی زمانی ئایین

Read full text
Authors: کارا عومەر, عومەر مەحمود
Cited by: 0

Abstract

(تایبەتمەندییەکانی زمانی ئایینی) ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە، کە لەپێناو زیاتر ناسینی زمانی ئایینی و دەسەڵاتی وەرگێڕاندا بەسەر ئەم زمانەدا کراوە. بواری لێکۆڵینەوەکە زمانی ئایینییە، لەناو ئایینەکانیشدا بەدیاریکراوی مەبەستمان ئایینی ئیسلامە، ئەم زمانە دابەش دەبێت بۆ زمانی دەقی قورئان و کتێبەکانی سوننەت و دواتر پەیدابوونی چەندین ئایینزا و کۆمەڵەی جیاجیا، کە هەریەکیان خاوەنی تایبەتمەندیی زمانیی خۆیانن، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە زمانی ئایینیی تێکستی پیرۆزی قورئانە. هەڵبژاردنی ئەم بابەتە جگە لەوەی پێویستییەکی ئەکادیمییە، هاوکات ئەم جۆرە توێژینەوانە لە زمانی کوردیدا بەکەمی کراون و بابەتی زمانی ئایینی ڕووبەری قسەلێنەکراوی زۆرە. لەم توێژینەوەیەدا پەیڕەویی لە ڕێبازی شیکاریی وەسفی کراوە بە پشتبەستن بە زمانەوانیی مەعریفی. کۆمەڵێک ئەنجام بەدەست بهێنرێت، لەوانە ئاستی دەسەڵاتی وەرگێڕان بەسەر زمانی ئایینیدا. ئەم توێژینەوەیە لە سێ بەش پێکهاتووە: لە بەشی یەکەمدا لەژێر ناوی (زمانی ئایینی: زمانی خودایی) ئاماژە بۆ کۆمەڵێک سیفەتی خودایی زمانی ئایینی دەکرێت لەوانە: پیرۆزی، پەرەجوو، سروش، نەگۆڕی، نادیار. (ڕواڵەتگەراییی زمانی ئایینی) ناونیشانی بەشی دووەمە و تێیدا باس لە بابەتەکانی (جوانخوێندنەوە، لەبەرکردن) کراوە، لە بەشی سێیەمدا لەژێر ناوی (ڕەوانبێژیی زمانی ئایینی) باس لە بابەتەکانی (تەمومژ، میتافۆڕ، وێنەی شیعری) لە زمانی ئایینیدا کراوە. کلیلەوشە: زمانی ئایینی، پیرۆزی، میتافۆڕ تەمومژ، نادیار.

Fields of Study & Subjects

Qur’anic Interpretation Studies Islamic Thought and Society Studies Islamic Studies and History

Publication details

Journal / source
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
Issue
65
Pages
50–68
Publication date
15 January 2026