پێوەرەکانی پۆلێنکردنی ستراتیژیی گوتار
Abstract
ئەم توێژینەوەیە، باسى ئەو پێوەرانە دەکا، کە نێرەرى گوتار دەبێ لە داڕشتنى ستراتیژییەکانى گوتار ڕەچاویان بکا. پێوەرەکان سێ پێوەرى سەرەکین: پێوەرى کۆمەڵایەتى، پێوەرى زمانى و پێوەرى ئامانجى گوتار. نێرەر هەر ستراتیژیێک هەڵبژێرێ، دەبێ ئەم پێوەرانە لەبەرچاوبگرێ، بۆ ئەوەى گوتارەکەى ئامانجەکانى بە باشی بپێکێ. تەوەرەى یەکەم: لە پێوەرى کۆمەڵایەتیدا، باس لە بیردۆزە نوێیەکانى شێوازى گەیاندن و پەیوەندیى گوتار کراوە. لەم بارەیەوە بۆچونەکانى پاول گرایس، ڕۆبین لاکۆف، جیوفرى لیچ، پێنیلۆپ بڕاون و ستێبگن لیڤنسۆن باسکراون، کە سنوور و شێوازى پەیوەندیى نێوان هەردوو لایەنى گوتار دیاردەکەن. ئەوەى هەمو بۆچونەکان کۆدەکاتەوە، بریتیە لە بنەماکانى هاریکاریى گرایس، کە خاڵى دەسپێکى بۆچونەکانى ترن. تێڕوانینەکانى دواى گرایس، لە چوارچێوەى دیاردەى ڕێزدارى و پاراستنى ئابڕوى وەرگر و نێرەرە لە پەیوەندیکردندا. لە تەوەرەى دووەم: باس لە پێوەرى شێوەى گوتار دەکا، کە چ کاریگەریێکى لەسەر هەڵبژاردنى ستراتیژیى گونجاو بۆ گوتار هەیە. ئەو ئاستانەى زمان ، کە نێرەر دەبێ بیانکاتە بنەما بۆ داڕشتنى ستراتیژیەکەى باسکراون. وەک: ئاستەکانى وشەسازى و ڕۆنان و واتا و ئاستى دەنگی و ئاوازە. تەوەرەى سێیەم: پێوەرى ئامانجى گوتارە، کە دەبێ نێرەر ئامانجێکى ڕوونى هەبێ لە گوتارەکەیدا، چونکە ئامانج کاریگەریى زۆرى هەیە و ستراتیژییەکان بۆ ئەوەن کە گوتار بە سەرکەوتویى ئامەنجەکانى بپێکێ.
Fields of Study & Subjects
Linguistics and Discourse Analysis
Language
Discourse
Communication Strategies
Linguistic Variation and Morphology
Publication details
- Journal / source
- گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی
- Issue
- 65
- Publication date
- 15 January 2026